ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی شەهیدبونی سەركردەكانیەوە لەلایەن توركیاوە ڕایگەیاند، توركیا بەمشێوەیە هەوڵ دەدات، هەم گەلەکەمان و هەم خانەوادەی هەڤاڵانمان بێمۆڕاڵ بکات، سوپای تورکیا هیچ کاتێک ناتوانێت تێکشکانەکەی بشارێتەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، حەوت مانگ بەسەر ئۆپەڕاسیۆنی تورکیادا تێپەڕی، سوپای تورکیا لەم ماوەیەدا هەموو هێزێکی خۆی بەکارهێنا، هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد و بە سەدان جار چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بەڵام هەموو حسابەکانی سوپای توركیا لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی ئاپۆیی تێکچوون و جارێکی دیکە تێکشکا.
باسی لەوەشکردووە، سوپای تورکیا کاتێک زانیویەتی لە وەرخەلێ، تابوری عەرەبان و گردی کارتالی ئاڤاشین گورزی گەورەتری بەردەکەوێت بۆیە کشایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەشکەوتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و لەناویان بردوون، بۆیە سوپای تورکیا هیچ کاتێک ناتوانێت تێکشکانەکەی بشارێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەدە سوپای تورکیا زوو زوو ناوی بەرپرسانی گەریلا بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بە شەهیدکردنیان دەکات لەو بارەیەوە هەپەگە دەڵێت: بەم شێوەیە هەوڵ دەدات، هەم گەلەکەمان و هەم خانەوادەی هەڤاڵانمان بێمۆڕاڵ بکات و هەستی نەتەوەپەرستی لە لای هەندێک کەس لە تورکیا بەهێز بکات.