مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق راگەیاند.

مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر دوا ده‌ره‌نجامى ڕاگه‌یه‌نراوى هه‌ڵبژاردن هاته‌ده‌نگ‌و سه‌ربارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كۆتا ئه‌نجام، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ چه‌ند كه‌سێكیش درێژده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ماوەی تانە لێدانەکان بەنایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو”.

دەقی راگەیەندراوەکە:..

پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.

دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری کۆبوونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین و، بە پێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە، لەو روانگەیەوە لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و، ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیەنین.

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

2ـی12ی2021