گھدار زێباری یەکێک لە رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوانی بادینان گواسترایەوە بۆ چاکسازی گەورانی ھەولێر.

 گوھدار پەیوەندی بە خێزانەکەی کردوەو پێی راگەیاندوون گواستراوەتەوە بۆ چاکسازی گەورانی ھەولێر .

رۆژی چوارشەممە رۆژنامەنووس گۆھدار زێباری، برایە بەردەم دادوەری لێکۆڵەری ئاسایش و تۆمەتێکی تر درایە پاڵ کە گوایە چەکی تاپڕ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە، بەڵام گھدار زێباری تۆمەتەکەی رەتکردەوە.

بەشدار حەسەن پارێزگاری دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، کردنەوەی ئەو دۆسیە نوێیە پەیوەندی بەوەوە ھەیە، چەند جارێک لەزیندان قسەی کردووە و نامەی گەیاندراوەتە دەرەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە گوھدار زێباری لەگەڵ شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.