وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سلێمانى پابه‌ندبوونى فه‌رمانبه‌ران‌و فه‌رمانگه‌كان به‌ده‌وامه‌وه وه‌ك پێویست نییه ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وامبێت حكومه‌ت ئیجرائات ده‌كات.
جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وداتاو ئامارانه كرد كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه سه‌باره‌ت به‌داهاتى سلێمانى ئاشكراكراون‌و جه‌ختیكرده‌وه، “ئێمه دان به‌هیچ داتایه‌كدا نانێین كه له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌رنه‌چوبێت”. ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “من وه‌كو وته‌بێژى حكومه‌ت پێتان ده‌ڵێم، پابه‌ندبونى فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌وام له‌سلێمانى لاوازه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى داهات كۆنه‌كرێته‌وه هاوكات ئه‌و فه‌رمانگه‌یانه‌شى له‌سلێمانى هه‌ن، وه‌كو پێویست بڕیار‌و ئیجرائاته‌كانى حكومه‌ت جێبه‌جێناكه‌ن”. هۆشداریدا له‌وه‌ى، “وه‌كو حكومه‌تیش جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر پارێزگایه‌ك ببێته هۆكارى دواخستنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌ى پێناده‌ین‌و ئیجرائاتیشى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى ڕاپۆرتێك تاوەکو بزانن كێشه له‌چ شوێنێك هه‌یه