لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا بهدامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هه‌رێمى كوردستان.
ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بەدامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلێژو بەشەکانی زانکۆ حکومیەکان لەدەرچوانی ساڵی (2016و 2017).
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:”پیرۆزەو نوخشە لەهاوەڵەکانیان بێت لەدەرچوانی ساڵانی دواتر، هیوادارم بەمزوانە لەسەر کورسی ماستەرو دکتۆرا بیانبینمەوە”.
له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردودا ئه‌و ده‌رچوانه‌ى حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ى لهبارهیانهوهداوه، چه‌ندینجار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش خێمه‌یان هه‌ڵداو داواى دامه‌زراندنیان ده‌كرد.