سنورمیدیا – تایبەت
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە، دەوامی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سنورمیدیای راگەیاند”ئەوە بە ئێمە وتراوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاسایی دەبێتەوە”.
وتیشی” كۆتایی بە خۆپیشاندانی ئەو خوێندكارانە هاتووە، بەڵێنیشیان پێدراوە پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكرێت”.
ڕۆژی 23ی مانگی رابردوو، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دەوامی خوێندنی خوێندكارانی راگرت، پاشان بە دوو قۆناغ دەوامی تەواوی زانكۆی سلێمانی تا ڕۆژی 1-12-2021 راگرت.