وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی لێدوانێكی هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی دەداتەوە و بە بێ ئاگاو بێ توانا ناوی دەبات.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت” ھێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتار، لێدوانێكی داوە و ناوی تیمی یەكێتی لەحكومەتی ھەرێمی كوردستان ھێناوە، بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە؛ قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لەڕاستییەوە و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سەلماندووە لەو لێدوانەیدا”.
دەشڵێت” داتا و ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەكی درووستی نییە و کەس لێدوانەكانی بەجددی وەرناگرێت”.
ئاماژە بەوەشدەكات”زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی کە ئەو پەرلەمانتارێکی فاشلە”.