حەیدەر مەرجان، ناوێکی دیار لەنێو عێراقیەکان،وەک هەزاران عێراقی تر بەهۆی خراپی بارودۆخی وڵات، هاتنە سەر شەقام. پاش خۆپیشاندانەکان و بەهۆی دروست بوونی ترس لە گیانی وەک هەزاران گەنجی دیکە ناچاربوو وڵات جێبهێڵێت.

ئەو وەک زۆرێکی دیکە رێگەی بیلاڕوسیای هەڵبژارد،پاش ڕێگەیەکی سەخت و پڕ مەترسی  توانی بگاتە ئەڵمانیا.حەیدەر دەڵێت ” زۆر سەختیمان تووشبوو خراپترینیان نەمانی خواردن و ئاوە و مانەوەمان بێ خواردن بۆ چەند ڕۆژێک”.

وەک هەموو ئەوانەی ڕێگەی بیلاڕوسیا هەڵدەبژێرن دەترسان لە پۆلیسەکانی سەر  هەردوو سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا. گرووپەکەیان ژن و منداڵیشیان لەگەڵدا بوو شەوان پلەی گەرما دادەبەزێ بۆ خوار سفر، منداڵەکان لە ژیانێکی سەختدا بوون و هەموو چرکەیەک ئەگەری مردنیان هەبوو.  حەیدەر دەڵێت”لە ئیماڕاتەوە رۆشتم بۆ بیلاڕوسیا، بە دارستانەکانی بیلاڕوسیادا گەیشتمە پۆڵەندا، دواتر بە ئۆتۆمبێل بۆ ئەڵمانیا”.

حەیدەر مەرجان گەشتی کرد بۆ ئەڵمانیا بەهۆی خراپی باردوخی وڵاتەکەی.ئەو لەکاتی هەڵدانی گازێکی فرمێسک ڕێژ بۆ خۆپیشاندەرەکان .گازەکە  بەڕوخساریدا دەتەقێت کە دەبێتە هۆی بەتەواوەتی تێکچوونی ڕوخساری و شکاندنی ددانەکانی و زیان گەیاندن بە لوتی.

حەیدەر وتوشیەتی : وەزارەتی تەندرووستی ئامادەنەبوون چارەسەرم بکەن بەهۆی ئەوەی لەکاتی خۆپیشاندانەکان وام لێهاتبوو. من وڵاتم جێهێشت ئێستا لە وڵاتێکی پارێزراودام، من نامەوێت ببمە بۆ ئەو وڵاتەی وەک میوان وەریگرتووم، دەمەوێت کاربکەم و ژیانێکی شایستەم هەبێت و خەونەکانم لەم وڵاتە بەدی ب‌هێنم.

حەیدەر لەکۆتای قسەکانیدا وتی ” هێچ گەنجێکی عێراقی بەبێ هۆ وڵاتەکەی جێناهێلێت، ئێمە لەژیانیکی سەختدا بووین و ڕادەکەین بۆ گەیشتن بە ژیانکی شایستە”.