تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 بە پێگەی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاندووە، “خوێندکارەکە تەمەنی 17 ساڵە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.
وتیشی، ” تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی 122 و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین”.