کەشناسێکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەشێکی زۆر سارد و بەفربارین روو لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەکات و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
سیروان ساڵح پسپۆڕی کەشناسی بڵاویکردەوە، کەشێکی زۆر سارد و بەفربارین تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و ناوچەشاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری ئێران دەگرێتەوە.
ئەو پسپۆڕەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دۆخە زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
دوێنێش کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین دەکەن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی هەفتە بەوجۆرە بمێنێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسی ھەرێمیش پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک باران ببارێت.