لەڕوداوێکی دڵتەزێندا لە پارێزگای جیزە لە میسر،کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەیەکەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و لەنامەیەکدا هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
پاش ئاگادار کردنەوەی ئامبوڵانس و پۆلیس لەخۆ هەڵدانە خوارەوەی کچێک، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخات کچە تەمەن بیست ساڵانەکە بەشێوەی مسیار هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکدا کردووە. هاوسەرەکەی خانووەیەکی بەکرێ بۆ گرتووە و لەوێدا بەتەنها دەمایەوە وخۆی لەگەڵ هاوسەری یەکەمیدا دەژیا، ئەوەش بۆوە خۆی خەمۆکی.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان کچەکە ماوە سێ ساڵ بوو خێزانەکەی خۆی جێهێشتبوو، لەگەل پیاوێکی بەشێوەی مسیار و بەبێ بەڵگەی یاسایی هاوسەرگیری کردووە و پاش ئەوەی بێهیوا بووە لەژیانی نامەیەک جێدەهێڵێت و لەنهۆمی شەشەمی باڵەخانەکەیەوەیە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی دێت.