نەخۆشییەکى مەترسیدار لەسلێمانى تۆمار کرا و لەبارەیەوە هۆشداری بەهاولاتیان دەدرێت.
نەخۆشییەکى مەترسیدار لەسلێمانى تۆمار کرا شاڵاو عارف بەڕێوەبەری کوشتارگەى هاوچەرخی سلێمانى ئاشکرای کرد، نەخۆشییەکى مەترسیداری ئاژەڵی لەناو کوشتارگەى سلێمانى تۆمار کراوە. ئاماژەى بەوەشکرد، نەخۆشییەکە ناوى مشەخۆری ( Sarcocystis hominis)یە و لەرێگەى خواردنى کۆشتی نەکوڵاوەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. باسی لەوەشکرد، کە لەنا وکوشتارگەدا گواستنەوەى نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام نابێ هاوڵاتییان کۆشتی سەرجادەکان بکڕن. دەست نیشان کردنی حاڵەتێکی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بووە ، کەیسەکە ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ هۆی ئەم نەخۆشیە مشەخۆری Sarcocystis hominis مەترسی ئەم نەخۆشیە لەوەدایە کە هەندێ جار زۆر بە سەختی تەشەنە دەکات لە مرۆڤدا بە جۆرێک تەواوی جەستەی دەگرێتەوە و لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە بەڵام تەندروستی خراپتر بووە تا دوا جار پاش پشکنینی وورد و بە PCR دەستنیشان کراوە.ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا وڵاتان هۆشداری بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن و چاوەڕوان دەکرێت بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبێتەوە.