جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لهسهر هێرشهكهی شهوی رابردوی چهكدارانی داعش بۆسهر هێزی پێشمهرگه له سنوری كوڵهجۆ پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند كه هێشتا مهترسیی داعش ههر ماوه، بۆیه پێویستە پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی
جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت. دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.