مەسروور بارزانی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش کە بووە هۆی شەهید بوونی پێنج پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی رابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاو‌سه‌نگه‌ره‌كانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كه، بۆیه‌ش پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگری‌کردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان