بەلەمێکی کۆچبەران ماوەی سێ رۆژە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەرێکەوتووە بێ سەروشوێنە

بەپێی زانیاریەکان بەلەمێكی کۆچبەران بەر لە سێ رۆژ لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە، بەلەمەکە ١٧٠ کۆچبەر زیاتری تێدایە، لە ئێستادا بەلەمەکە بێسەروشوێنە و لەنێو دەریادا ونبووە.بەهۆی زۆری شەپۆلەکان و کەشوهەوای سەختەوە ترسی نووقم بوونی کەشتیەکە لەئارادایە.لە ئیستادا تیمەکانی فریاکەوتن لەهەوڵی پەیوەندی کردن و گەڕانن بەشوێن بەلەمە ونبووەکەدا.پێشبینی دەکرێت بەشێک لەسەرنشینەکانی بەلەمەکە ئێراقی بن.

ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو، بەهۆیەوە ٢٧ کۆچبەر خنکان.