سنورمیدیا
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هۆشداریی به‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رده‌م دووڕیانێكى چاره‌نوسسازدان، یان به‌رپرسیارێتى یان له‌ده‌ستدانى متمانه‌ى یه‌كجاریی، ده‌شڵێت:”ئێمه ئێستا شۆڕشگێڕ نه‌ماوین”.
له‌میانى بەڕێوەچونی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان لەسلێمانی مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕه‌خنه‌ى توندى له‌حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات گرت‌و هۆشداریی به‌حكومه‌تى هه‌رێم دا.
مه‌لا به‌ختیار وتى:”به‌داخه‌وه له‌وڵاتێكى هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندى وه‌كو عێراق‌و كوردستان خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌ڵدێن بۆ ده‌ره‌وه‌و ئێستاش ئه‌وه‌ى مه‌ترسیداره ئه‌وه‌یه كۆچ بۆته دیارده”.
له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه وتى:”له‌سه‌رئه‌وه‌ى 14 ساڵه خوێندكاران ده‌رماڵه‌یان نادرێتێ كه بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار 100 هه‌زارو بۆ ناوه‌وه‌ش له40 هه‌زار تا 60 هه‌زار دیناره، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌برى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندكاران قسه بكرێت، توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى وت:”كام حزب له‌ئێمه‌و كامه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ داگیركه‌ره‌كان‌و دوژمنه‌كانمان قسه‌ینه‌كردوه‌و سازشیشمان نه‌كردوه، هه‌ر ئێمه نه‌بوین له‌شاخ بڕیاریمان ئه‌داو خوێندكارانمان ده‌چون به‌گشت قوله‌ى قافا، ئه‌ى ئێستا بۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت”.
مه‌لا به‌ختیار باسى له‌وه‌شكرد، “ئه‌وكات بۆ باوه‌ڕیان پێمان هه‌بوو ئێستا باوه‌ڕیان پێمان نه‌ماوه، ئه‌وكات شۆڕشگیَِڕ بوین‌و ئێستا شۆڕشگێڕ نین”.
هۆشداریی به‌حكومه‌ت‌و حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات (یه‌كێتى‌و پارتى)دا‌و ڕایگه‌یاند، “دواى 30 ساڵ له‌حوكمڕانیكردن، 700 هه‌زار ده‌نگمان له‌ده‌ستداوه، ئاگاتان له‌خۆتان بێت به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین، مانگى 10ى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌و ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمیشى له‌سه‌رنییه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ش بێنینه‌وه كه له‌عێراق هێنامان بۆ كوردستان، وه‌زعمان زۆر خراپ ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له‌جیاتى چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه‌ى هه‌یه، دێین‌و هێزى زیاتر له‌ده‌ورى به‌رپرسه‌كان زیاتر ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌م حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه له‌به‌رده‌م دوڕیانێكدایه، یان به‌رپرسیارێتى یان له‌ده‌ستدانى متمانه‌ى یه‌كجاریی”.
مەلا بەختیار، دەشڵێت “سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خوێندكاران هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ى پێویسته بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ى به 9 تا 10 ملیۆن دۆلار كێشه‌كان كۆتایی دێت، بەڵام حکومەت ئامادە نییە بیدات، کەچی مەسئول هەیە 200 ملیۆنی دۆلاری دزیوە، هەیە 500 ملیۆنی دزیوە”.