بەهۆى ئەوەی کە رێگە نەدرا ژنان بەشداراری پێیشانگای نێودەوڵەتى خۆراک لە هەولێر بکەن پێشانگاکە داخرا.
ئەمڕۆ لە شارى هەولێر پێشانگایەکى نێودەوڵەتى تایبەت بە خۆراک کرایەوە، بەڵام رێکخەرانى پێشانگاکە رێگەیان نەدا ژنان بەشدارى بکەن و سەردانى بکەن. ئەم رێگریکردنە ژنانى نیگەران کردو ئاماژە بەوە دەکەن پێشانگایەکى خۆراکەو هیچ شتێکى نامۆ نییە لەناو پێشانگاکەدا کە ژنان بۆیان نەبێت بچن، بۆیە داوا دەکەن کە پارێزگارى هەولێرو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەم رێگریکردنە روونکردنەوە بدەن.
ئەم رێگریکردنە لەبەشداری ژنان لەپێشانگاکەى هەولێر لەکاتێکدایە کە دوێنێ رۆژى جیهانى بەرنگاربوونەوەى دژى توندوتیژى دژى ژنان بوو، بەو بۆنەیەوە سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامێکدا بەلێنى کارکردنى جدی دا کە کار بۆ نەهێشتنى حاڵەتەکانى توندوتیژى دژی ژنان بکات.