کەشناسێکی عێراق رایگەیاند، پێشبیدەکرێت بارانێکی کەم لە پارێزگای دھۆک ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.دەشڵێت.”
سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، پێشبیدەکرێت بارانێکی کەم لە پارێزگای دھۆک ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت. پێشبینیدەکرێت لە خۆر ئاوای نەینەوا کەمێک باران ببارێت و لە باشوری وڵاتیش چەند دڵۆپە بارانێک ببارێت. لەبارەی رۆژانی داھاتووەوە ئاماژەی بەوەداوە، تا سەرەتای مانگی کانونی دووەم کەشوھەوا جۆرێک سەقامگیردەبێت و گۆڕان تێیداڕووندات و شەوانە و بەیانیان ساردە دەبێت و رۆژانەش مامناوەند دەبێت. لەلایەن خۆشییەوە، کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن. لەبارە رۆژی یەکشەممەشەوە کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەڕوو، ئاسمانی وڵات نیمچەھەوردەبێت و بۆ ھەوری تەواوەتی دەگۆڕێت، بەڵام ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، رۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت جگە لە ناوچەکانی ناوەڕاست کە پەڵەھەوردەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.