به‌شێك له مامۆستایانى زانكۆ جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ئه‌و داواكاریانه‌ى كه‌هه‌یانه هاوكات داواده‌كه‌ن حكومه‌ت لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات كه كه حه‌ره‌مى زانكۆیان شكاندوه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكاران.
مامۆستایانى زانكۆ جیاوازه‌كانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكارن، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌زوترین كات لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و رۆژنامه‌نوسان،په‌رله‌مانى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی سه‌باره‌ت به داواكارى خوێندكاران ئه‌نجام بدات، وه‌زیرى خوێندنى باڵا لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی له‌هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بكات كه سوكایه‌تیان به خوێندكاران كردوه. هه‌ر له داواكارى مامۆستایانى زانكۆدا هاتوه، هه‌موو ڕێكخراوه خوێندكارى و قوتابیه‌كان كۆده‌نگ و یه‌كده‌نگ بن له گه‌ڕانه‌وه‌ى شایسته‌ى دارایی و ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داواى پێدانى ده‌رماڵه‌ى تایبه‌ت ده‌كه‌ن كه تا ساڵى 2014 حكومه‌ت به خوێندكارانى داوه‌و له‌وكاته‌وه ده‌رماڵه‌كه‌ى بڕیوه.