بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له‌شارى سلێمانى چالاكیه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام لیژنه‌ى ئه‌منیی سلێمانى ڕێگریی له‌و چالاكیه كرد .
به‌دروشمى به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگاریی توندوتیژیی دژ به‌ژنان ده‌بینه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى گه‌شه‌پێدانى خانمان‌و ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نیه‌ت CDOو ڕێكخراوى ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانى مرۆییه‌وه ئه‌نجامده‌درا بڕیاربوو كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چالاكیه‌ك له‌به‌رده‌م باخى گشتیی سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت. هانا شوان سه‌رپه‌رشتیارى چالاكیه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، “دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئێمه مۆڵه‌تمان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام نوێنه‌رى لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى هاته لامان‌و پێیانڕاگه‌یاندین نابێت ئه‌و چالاكیه ئه‌نجامبده‌ین”.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ى لیژنه‌ى ئه‌منى ده‌ریكردوه به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌ى له‌سلێمانى دروستبوه، هه‌ر چالاكیه‌ك له15 كه‌س زیاتر كۆببێته‌وه، ڕێگه به‌ئه‌نجامدانى نادرێت.
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژى جیهانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنانه‌و له‌ساڵى 2008وه له‌هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته یاسا‌و هه‌موو ساڵێك هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ماوەی (16) دەخایەنێت.