عوسمانى حاجى مهحمود سیاسهتمهدارى دیارو ناسراوى ههرێمى كوردستان پهیامێكى بهپهله بڵاودهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، “بەھۆی خراپی بەرێوەبردنو بێباکی دەسەڵاتدارانەوە، ھەرێمی کوردستان نغرۆی نادادیو ستەمو گەندەڵیو نائارامیو بێئومێدیو بێ متمانەییەکی زۆر بۆتەوە”، لهپهیامێكیشدا بۆ هێزه ئهمنیهكان دهڵێت:”یەکەو پێکھاتە جیاکانی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێم پێویستە واز لەتوندوتیژییو ڕەفتاری سەرکوتکەرانە بھێننو بەشێوەیەکی شیاو مامەڵە لەگەڵ خوشکو برا خۆپیشاندەرەکانتان بکەن”.
لهپهیامێكدا كه ئهمڕۆ بڵاویكردۆتهوهو ئاراستهى هاوڵاتیانو خوێندکارانو هێزه ئهمنیهكانو دهسهڵاتى لهههرێم كردوه، عوسمانى حاجى مهحمود دهڵێت:”بەھۆی خراپی بەڕێوەبردنو بێباکی دەسەڵاتدارانەوە، ھەرێم نغرۆی نادادیو ستەمو گەندەڵیو نائارامیو بێئومێدیو بێ متمانەییەکی زۆر بۆتەوە کە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی خوێندکارانو ناڕەزایەتی فراوانی چینو توێژەکانی تری کوردستان دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە خراپەی بەڕێوەبردنو ئیدارەداننو ئایندەی ھەرێمەکەیان خستۆتە بەردەم چەندین مەترسیەوە”.
لهبهشێكى دیكهى پهیامهكهیدا عوسمانى حاجى مهحمود نوسیویهتى:”ھەڵسوکەوتی ئەم چەند ڕۆژەی دەسەڵات کە لەبری بەدەنگەوەھاتنو جێبەجێکردنی داواو مافە ڕەواکانیان بەھەڕەشەو دەستگیرکردنو شەقو توندوتیژیی ڕوبەڕوی خوێندکاران بونەوە تەواو ناڕەوایەو بەتوندی ئیدانەی دەکەینو پێمانوایە، ڕێگای دروست بۆ چارەسەری مافەکانی خوێندکارانو کۆمەڵگەی کوردستان بەگشتیی بەرپاکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتیو بەرگرتنی ڕاستەقینەیە لەو بەھەدەردانو نایەکسانیو گەندەڵیەی کە سەرتاپای جومگەو پێگەکانی حکومڕانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە”.
ههروهك لهو پهیامهدا عوسمانى حاجى مهحمود پێیوایه، “قۆناغی ئێستا پێویستی بەبیستنی دەنگی ئەقڵو ھەڵوێستو کاری بەرپرسانەیە نەک بەکارھێنانی توندوتیژییو زیندانیکردن”.
ئهوهشى وتوه، “جگە لەخەڵکو میدیاو دامەزراوەو ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان ئەوەتا بڕیاربەدەستان خۆشیان لەڕاگەیاندەکانەوە باس لەدزییو گەندڵیو خراپ بەڕێوەبردنی وڵات دەکەن بەبێئەوەی ھیچ ھەنگاوێکی چاکسازیان ببینرێو پێناچێ لەبیری گۆڕینی ئەقڵیەتی حکومڕانیاندابن بۆ دۆزینەوەی چارسەرێکی سەرەتایی، بەھێنانەوەی بیانوو تۆمەتو گومانیش ناتوانن گرفتو کێشە بنەڕتیەکانی ژیانی خەڵک بەلاڕێداببەنو ھەوڵو کۆششی خەڵک بۆ گۆڕانکاری خامۆش بکەن”.
ئاماژهى بهوهشكردوه، “ھەرێمێک بڕیاربەدەستەکانی بایکۆتو دەنگ سوتاندنی خەڵکی لەھەڵبژاردن (بەدەنگدانی تایبەتیشەوە کە زۆرینە لەھێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆن)و کۆچی گەنجانو توانا جیاجیاکانی وڵاتو دەنگی خەڵکو خوێندکاری خۆپیشاندەری بەلاوە گرنگ نەبێ، بێگومان ھیچ بابەتێکی تری بەلاوە گرنگ نابێ”.
هۆشداریش بهدهسهڵاتدارانى ههرێمى كوردستان دهداتو دهڵێت:”گرنگە بڕیاربەدەستەکان بزانن ڕەوتی ناڕەزاییو خۆپیشاندانی چینو توێژەکانی خەڵک، بەمجۆرە بەری پێناگیرێتو ئەم ڕەفتارانە ناڕەزایەتیەکان گەورەترو چارەنوسی ئێوەش نادیارتر دەکاتو ھەرێمەکەو خۆتان دەخاتە دۆخێکەوە کە نە پەشیمانی سودێکی دەبێو نە زەمەنیشتان پێ دەگەڕێندرێتەوە”.
سهبارهت بهخوێندكارانو ناڕهزاییهكانى هاوڵاتیانیش وتویهتى:”خوێندکارانو چینو توێژەکانی تری خەڵکی کوردستان، جارێکی تر پشتیوانی مافو داوا ڕەواکانتان دەکەینو داواکارین ڕێگەنەدەن ھێزو گروپی سیاسی ئاراستەی شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانتان بۆمەرامی تایبەت بەکاربھێننو تکامان وایە سەرەڕای ڕەفتاری توندوتیژی ھێزە ئەمنیەکان، ئێوە پەلاماری دەزگاو دامەزراوە خزمەتگوزاریەکان نەدەن، ھێزی ئێوە لەمافی ڕەواو ئیرادەی بەردەوامیتاندایە”.
لهكۆتاییشدا پهیامێكى ئاراستهى هێزه چهكدارهكان كردوهو نوسیویهتى:”یەکەو پێکھاتە جیاکانی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمیش پێویستە واز لەتوندوتیژییو ڕەفتاری سەرکوتکەرانە بھێننو بەشێوەیەکی شیاو مامەڵە لەگەڵ خوشکو برا خۆپیشاندەرەکانتان بکەن”.