پاش هاوسەرگیری کردنی خۆشەویستەکەی کۆتا پۆستی دەکات و خۆی دەخنکێنێت.
گۆرانی بێژی میلی و یوتیووبەری عێراقی حەمودی المولا،دانیشتووی زیقارە و پاش جیابوونەوە لە خۆشەویستەکەی لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا بە خۆ خنکاندن کۆتایی بەژیانی هێنا. بەپێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری خۆکوشتنەکەی هاوسەرگیری کردنی خۆشەویستەکەی بووە، ئەوەش تووشی بارگرانی دەروونی کردووە و وایکرد کۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت .
شایەنی باسکردنە یوتیوبەرەکە لە کۆتا پۆستیدا، وێنەی گۆڕێک دادەنێت دەنووسێت “کۆتایی” پاش پۆستەکەی خۆی دەخنکێنێت و تا ئیستا هیچ کەسێک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر نەکراوە.