ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەووەو ڕایگەیاند، پشتیوانی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌رخان دەکەین بۆ باشتركردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان و بارودۆخی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ وپه‌یمانگه‌كانی کوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی تشرینی دووەمی 2021 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌وه، ”له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرد، كه ساڵانه له 25ی تشرینی دووە، له جیهان و هه‌رێمی كوردستان یادی ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ له پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك، به‌تایبه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م جه‌خت له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان كراوه‌ته‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تی ناڕه‌زایی قوتابیان وخوێندكارانی زانكۆ وپه‌یمانگاكان تاووتوێ كرا ، كه ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی، پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌نجومه‌ن، له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌شه ناوخۆییه‌كان و دۆخی قوتابیان وخوێندكارانی زانكۆ وپه‌یمانگه‌كان ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه و ڕاسپاردنی هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زامنكردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی قوتابیان وخوێندكاران بۆ داواكردنی مافه‌كانیان دوور له توند وتیژی، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به توندترین شێوه ئیدانه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و سووكایه‌تییه ده‌كات كه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی هه‌رێم و ئاڵای پیرۆزی كوردستان كرا ، ڕێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م سووكایه‌تییه ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها په‌لاماردان و سووكایه‌تیكردن به هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌نجامدان و تێكدان و وێرانكاری دامه‌زراوه‌كانیش، سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كات.
نوێ دەکرێتەوە…