تائێستا هێزە ئەمنییەكان 45 خۆپیشاندەریان دەستگیر كردووە و لەناویشیاندا كاسانی نزیك لە حزب و كەسی سیاسی هەیە.

 

سنورمیدیا لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنییەوە زانیویەتی، ئەمشەو هێزە ئەمنییەكان 45 خۆپیشاندەریان بەتۆمەتی تێكدانی موڵكی گشتی، هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان، دەستگیر كردووە

 

لەناو گیراوەكان، ئەندامی حزبی، ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان و كەسانی نزیك لە سەركردەیەكی سیاسی هەیە.

 

ماوەی سێ ڕۆژە خوێندكاران لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەكان و نەبوونی دەرماڵە خۆپیشاندان دەكەن.