ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەکۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن لەزانکۆی سلێمانی ڕابگیرێت.
به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌كراوه، “بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێماندراوه بەپێی مادەی 13/ بڕگەی یەکەم/ خاڵی 9 لەیاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران‌و لەسەر داواکاری بەشێک لەکەسوکاری خوێندکاران، بڕیاردرا بەوەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ دوو ڕۆژ له‌ڕۆژانى 24و 25ى 11ى 2021”.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانیه ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ داخستنى سه‌رجه‌م به‌شه ناوخۆییه‌كانیش.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ى دوو ڕۆژه خوێندكاران بۆ داواكردنى مافه‌كانیان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن‌و ئه‌مڕۆش گرژیی كه‌وته خۆپیشاندانه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌خوێندكاران برینداربون به‌هۆى به‌ركه‌وتنیان به‌گازى فرمێسكڕێژه‌وه.