چەند رۆژێکە بەشێکی خوێندکاران لە پەیمانگە و زانکۆکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە خۆپێشاندان دەکەن و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندن دەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵایش دەڵێت، پەیامەکەیان گەیشتووە و کاری لەسەر دەکەن
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، “دەرماڵە گرفت نییە و مافێکی ئاسایی خوێندکارانە کە پێش ساڵی 2014 هەیانبووە و ئێستا داوای گەڕاندنەوەی ئەو مافەیان دەکەن. خوێندکاران پەیامەکەیان گەیشتووە و ئێمە کاری لەسەر دەکەین و، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین.”
رۆژی سێشەممە 2021/11/23 بۆ رۆژی سێیەم لە سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکەم رۆژ لە هەولێر خوێندکاران بە درووشمی جیاواز خۆپێشاندانیان کرد و داوای دەرماڵەیان کرد.