دوای ئەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندانیان دەست پێکرد و گرژی و ئالۆزی لێکەوتەوە ئێوارەی ئەمرۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سڵێمانی لەبارەی گرژی و ئالۆزیەکانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
ئاشکرایە ماوەی دوو رۆژە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکات لەگەڵ خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە بۆ داواکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ، کەلەساڵی (2014)ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستێنراوە .
ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەم داواکارییەی خوێندکاران بەڕەوا دەبینین و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دەکەین، وە ئاگادارین کە چینی خوێندکارانی زانکۆ لەم قۆناغەدا بە چ بارودۆخێکی دارایی ناهەمواردا تێدەپەڕن، وە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە پێشتر چەندین جار ئەم داواکارییەی خوێندکاران لەلایەن ئەنجومەنی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا گفتوگۆی لەسەر کراوە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، یەکێکیش بووە لەکارنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هەر بۆیە لە ڕوانگەی خەمخۆریمان بۆ خوێندکارانی زانکۆ جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر داواکارییان بەدابینکردنی دەرماڵەی زانکۆیی بۆیان. وە لەئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا، بەداخەوەچەند بەریەککەوتنێکی نەخوازراو لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا ڕویداوە، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی جەختدەکەینەوە لەسەر پاراستنی حەرەمی زانکۆ و ئیدانەی هەر پێشێلکارییەک و توندوتیژییەک دەکەینەوە کەلەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجامدرابێت، هەربۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچون لەسەر ئاستی زانکۆ دروست دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
داواکارین لە خوێندکارانی زانکۆکەمان بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان وبەردەوامی ڕەوتی خوێندن پابەندبن بە خوێندنی وانەکانیان و داواکارییەکانیان بەشێوازێکی شارستانی پێشکەش بکەن بەجۆرێک کەلە ئاستی پێگەی خوێندکاری زانکۆدا بێت، ئێمەش وەک هەمیشە پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین و بەدواداچونمان بەردەوام دەبێت لە پێناو دابینكردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان.
ڕاگەیەنردراوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دوای ئەوە دێت بەرەبهیانى ئهمڕۆ خوێندكارانى زانكۆو پهیمانگهكان لهچهند شوێنێكى شارى سلێمانى گردبونهوهو خۆپیشاندانى ناڕهزاییان ئهنجامدا بۆ داواكردنى دهرماڵهى مانگانهیانو جهختیانكردهوه بهردهوامدهبن لهسهر دهربڕینى ناڕهزاییهكانیان.
بهو هۆیهشهوه چهند شهقامێكى سهرهكى ناوشارو دهرهوهى سلێمانیش داخران، دواتر هێزه ئهمنیهكانى سلێمانى بهگازى فرمێسك ڕێژو دارى كارهبایی هێرشیانكردهسهر خوێندكارانى ناڕازییو ژمارهیهكى زۆریش لهخوێندكاران بههۆى گازهكهوه بریندارنو بهشێكیشیان دەستگیرکران