پارێزگاری سلێمانی لهبارهى گرژییهكانى ئهمڕۆى شاری سلێمانى پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایدهگهیهنێت :ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا بۆ خوێندكارانو هاووڵاتیانی ڕاگهیاند، پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەخوازین بەزوترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە، پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانەو پارێزەری هەر چالاکیی و ڕێگایەکی مەدەنیانە دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات.
ئەم پەیامەی پارێزگاری سلێمانی پاش ئەوە دێت کە لەبەشێك لەزانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری پارێزگاری سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێکرد ، گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.