وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆى شاری سلێمانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “داواكاریه‌كانى خوێندكاران ڕه‌وایه‌و پێویسته ده‌رماڵه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه”، ده‌شڵێت:”له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ى ده‌ستبه‌كاربونم ئه‌و داواكاریه‌م به‌رزكرده‌وه‌و داوا له‌خوێندكارانیش ده‌كه‌م یاداشتێك به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ئیشى له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه”.
د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یامێكدا بۆ خوێندكاران‌و گرژییه‌كان ڕایگه‌یاند، “داوام له‌د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرد هه‌وڵبده‌ن به‌هێمنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران بكرێت‌و توندوتیژیان له‌دژ به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه داواكاریه‌كانیان ڕه‌وایه‌و مافى خۆیانه”
ئه‌وه‌شى وت:”تائێستا هیچ داواكاریه‌كى خوێندكاران نه‌گه‌یشتۆته من‌و داوایان لێده‌كه‌م هه‌رچى زوه یاداشتێكم بۆ بنوسن، چونكه له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ى ده‌ستبه‌كاربونم وه‌ك وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌ت كارم له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌و به‌مافێكى ڕه‌وام زانیوه”.
ئەمە دوای ئەوە دێت دوو رۆژە ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان له‌سلێمانى خۆپیشاندانى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو داواى خه‌رجكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌و دابینكردنى به‌شه ناوخۆییان كرد، دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان به‌گازى فرمێسك ڕێژ ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه.