كەمێك پێش ئێستا بۆری سەرەكی ئاوی دوكان – سلێمانی شكا و كێشەی دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی و چەمچەماڵ دروست دەبێت.


ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە: ئەمشەو بۆری سەرەكی ئاوی دوكان – سلێمانی تەقی و بەوهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە: سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان لەشوێنی ڕووداوەكەیە و لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ لەهەوڵی پاككردنەوەی شەقامەكەن، تا ئاستەنگی هاتووچۆی زیاتر بۆ شۆفێران دروستنەبێت.

هاوكات، سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان-سلێمانی تەقیوە، لە ئێستاشدا تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو بۆرییەن.

وتیشی، بەھۆی تەقینی ئەو بۆرییە، كێشەی دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی و چەمچەماڵ دروست دەبێت، بەڵام ھەوڵدەدەن بە زووترین كات بۆرییەكە چاك بكەنەوە.