ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، گەریلاكانی یەژاستار لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەكەم لەگەلی گردی ئازادی مەتینا لەدژی سوپای توركیا چالاكی ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لەچوارچێوەی هەنگاوی لەدژی كوشتنی ژنان كات كاتی پاراستنی كۆمەڵگا و ژنی ئازادی كەژەكەدا رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لە كاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ لە هەرێمی مەتینا هێزەكانی یەژاستار چالاكیەكیان ئەنجامدا و ئەو ئامانجانەی دیاریكرابوون پێكران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت: لەچوارچێوەی هەنگاوی لە دژی كوشتنی ژنان كات كاتی پاراستنی كۆمەڵگا و ژنی ئازادی كەژەكەدا رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لە كاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ لە هەرێمی مەتینا هێزەكانی یەژاستار چالاكیەكیان ئەنجامدا و ئەو ئامانجانەی دیاریكرابوون پێكران.

ئاماژەی بەوەشكردووە ڕۆژی پێس ئەو چالاكیە لە كاتژمێر ١١ی شەودا سوپایی توركی داگیركەر بە جەكی قورس بۆردومانی چەند ناوچەیەكی لە هەرێمی زاپ كرد.

لە ڕۆژی ٢٠ی مانگیشدا لە هەرێمی مەتینا و گوندی هرورێ و دۆڵی دەرارێ لەلایەن سەربازگەكانی سەرسنورەوە بە تۆپ و هاوەن بۆردومان كران.