لەمانگی ئەیلولی ڕابردوودا عەومرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتکردنی بۆ سعودییە لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش عەومرەکارێکی دیکە لەو وڵاتە کۆچی دوای کرد.

 

بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە عەومرەکارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان دوای مانەوەی بیست ڕۆژ لەشاری مەککەی سعودیە کۆچی دواییکرد، ئەمەش دووەم عەومرەکارەی کوردە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەو وڵاتە کۆچی دوای دەکات.

عومرەکاره‌كە ناوی (عارف محەممەد عارف)ە و خەڵکی سنوری زاخۆیە و دوای مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە ئەمڕۆ لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.