وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێکختستنەوە و چاکردنەوەی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی دراوە بە کەرتی تایبەت.

 

ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند :” کامێراکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دانراون، گۆڕین و  چاکردنەوەشیان هەر ئەوان دەیکەن ، بەڵام کارپێکردن و داهاتەکەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردن “ئەو کامێڕایانەی سلێمانی کە تایبەتن بە دیاریکردنی تیژڕەووی و ساڵانێکە لەکارکەوتوون، لە ئایندەیەکی نزیکدا چاکدەکرێنەوە و کاریان پێدەکرێتەوە”.

 

بەپێێ ئەو پلانەی دانراوە کۆمپانیاکە 225 کامێرا بۆ سەرتاسەری سلێمانی دادەنێت و لە 500 رۆژی داهاتوودا دەکەونەکار، بەجۆرێک لە %80ی داهاتی کامێراکە بۆ حکومەتە و لە %20ی بۆ کەرت تایبەت. دوای ئەوەی کۆمپانییەکەکە کۆی خەرجیەکانی دەرهێننایەوە ڕێژەکە پێچەوانە دەبێتەوە.