بەهۆی شەڕی نێوان دوو عارەبانەچی لە گەرەکی سێتاقانی شاری هەولێر، گەنجێک کوژرا.
لەبارەی رووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، رایگەیاند: دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بۆتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوو تا ئەمڕۆ چەند گەنجێک لە هەولێر کوژراون و گەنجێکیش خۆی کوشتووە.