به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رماو پێشبینی بارانبارینی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌م بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌كاته‌كانی شه‌ودا.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌رزترین پله 21 سبه‌ینێ 22 پله ده‌بێت، له سلێمانی 19 پله، سبه‌ینێ 21 پله ده‌بێت، هه‌ڵه‌بجه 18 پله و سبه‌ینێ 19 پله ده‌بێت، كه‌ركوك 23 پله و سبه‌ینێ 25 پله ده‌بێت، دهۆك 17 پله و سبه‌ینێ 20 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه، كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2021، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.




