کۆمپانیایەکی بەناوبانگی ئیتاڵی بەم دوایانە بەرهەمێکی نوێیی بڵاوکردەوە کە لە جیهانی ئیسلامیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. کۆلێکشنە نوێکە لەژێر ناوی  ‘Unisex Hijab’ بڵاوبۆتەوە کە بریتییە لە سەرپۆش بۆ هەردوو ڕەگەز.

حیجابە پیاوانەکە  لەلایەن کۆمپانیایی  United Color Of Benetton بڵاوکراوەتە، سەرچاوەی ئیلهامی بیرۆکەکە لە پاش ئەوەوە دێت کە ڕاپەرێکی ئیتاڵی بە سەرپۆشەوە گۆرانی دەڵێت.

لە ئێستادا حیجابەکە لە بازاردایە و نرخەکەی ٤٠ دۆلاری ئەمریکییە، بەوتەی کۆمپانیاکە بۆ نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەز و چینایەتی بڵاوکراوەتە.