بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەكەمان ڕۆژی شەممە لە كاتەكانی بەرەبەیان ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی كەم لە سنووری پارێزگای هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر هەندێ لە بەشەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ وە لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنووریەكان ئەگەری بەفرێكی كەمی دەبێت .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە لە هەندێ كاتدا سەنتەری پارێزگاكان تەنها نیمچە هەور دەبێت.
ئاشكراشیكرد، ڕۆژی دووشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان زیاد دەكات و باران بارینی مامناوەند لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت و هەندێ ناوچە لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لێزمەبارانی دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆك بارانی بە لێزمەی دەبێت .خێرای باش لە كاتی باران بارین زیاد دەكات و پلەكانی گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەكانی گەرما بە نزیكەی 3-5 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و ڕۆژی سێ شەممە لە كاتەكانی بەرەبەیان كاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .