وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند،لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کار‌و باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.
عه‌بدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند ، قوتابی و خوێندکارانى کچ و کورى شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کار‌و باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.
ساڵانه وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرێى خوێندنى منداڵى شه‌هیدو زیندانیكراوى سیاسى خه‌رج ده‌كات و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه خه‌رج نه‌كراوه.