گەنجێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕوس رایگەیاند، لەئێستادا بارودۆخەکە زۆر مەترسیدارە، چونکە پۆلیسی بیلاڕوس دەستیانکردووە بەدەستگیرکردنی کۆچبەران و نزیكهی 50 كوردیان دهستگیر كردووه.
گەنجێکی کورد رایگەیاند: نزیکەی 50 گەنجمان لەلایەن پۆلیسی بیلاڕوسەوە دەستگیرکراون و بەشێوازێکی توند لێیاندان و ئەشکەنجیان دان داوایان لێ دەکەن لەم وڵاتە بڕۆن و تەلەکان لابەن و دەرباز بن.
گەنجەکە وتیشی: “ئێستا هەموومان پاڵمان داوەتە تەلەدڕکاوییەکانی سنووری پۆڵەنداو ئەوانیش فشاریان بۆ هێناوین دوربکەوینەوە لەوێ”.
گەنجەکە وتی: “ئەمشەو شەوێکی مەترسیدارە بۆ کۆچبەران، داوای کرد میدیاکان گرنگی بەو بابەتە بدەن”.