حکومەتی ئیمارات ڕایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی نادەن بۆ گەشتکردن بۆ بیلاڕوسیا

پێشتریش تورکیا ڕایگەیاند کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی و سوری و یەمەنی ڕیگەیان نادرێت لەرێێ فرۆکەخانەکانی تورکیاوە گەشت بکەن بۆ بیلاڕوسیا .

ئەم ڕێگریانە دوای ئەوە دێت لە بەهاری ڕابردووە کۆچبەرەکان لەرێگەی بیلاڕوسیاوە هەوڵی چوونە نێو وڵاتانی یەکێتی ئەروپادەدەن و لە ئیستادا لەسەر سنورەکانی بیلاڕوسیا- پۆڵەندا بەهەزاران کۆچبەر لەباردوخێکی سەختدا دەژین.