ئەمرۆ هەینی کۆمپانیای فرۆکەوانی بیلاڕووسی Belavia ڕایگەیاند ،چیتر لە فرۆکەخانەکانی توورکیاوە رێگە نادرێت هیچ هاوڵاتیەکی سوری و عێراقی و یەمەنی گەشت بکەن بۆ بیلاڕووسیا.
کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە هەر کەسێک بلیتی فرۆکەی بڕیوە دەتوانێت پارەکەی وەربگرێتەوە.
ئەمە دوای ئەوە دێت وڵاتانی ئەوروپا بیلاڕوسیا تۆمەتباردەکەن بە هاندانی کۆچبەرەکان و بەکارهێنانی وەک کارتێک دژی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.