‎دوای ئەوە كێشە كەوتە نێوانین، سێ بەرپرسی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، سوڵحی نێوان مەلا قاتیل و سەركەوت عیراقییان كرد.

 

لە ماوەی ڕابردوو سەركەوت عێراقی و مەلا قاتیل، كێشە كەوتە نێوانیان و لەچەندین ڤیدیۆ پەیامی توندیان بۆ یەك دەنارد.

 

‎ئەمشەو پاش گفتوگۆیەكی زۆر، نەوزاد هادی ڕاوێژكاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، بارزان قەساب جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر، شێخ سەران بەڕێوبەری پۆلیسی سۆران، سوڵحی نێوان سەركەوت و مەلا قاتیلیان كرد.

 

ئەم سوڵحە لەكاتێكدایە، بەهۆی نەبوونی كار، خومەت گوزاری و جیاوازی زۆری چینایەتی، ژمارەیەكی زۆر لە گەنجی باشوری كوردستان كوردستانیان بەجێهێشتووە و ئێستا لەسەر سنوری بیلاروسیا و پۆڵندان.