سەفارەتی عێراق لە ڕووسیا ڕایگەیاندووە گەشتێکی گەرانەوە بۆ هاونیشتمانیانی عێراق و هەرێمی کوردستان رێکدەخات. تەواوی پارەی گەشتەکە تاوەکو عێراق دەدرێت و برێک پارە وەک بەخێرهاتنەوە دەدرێت بەهەرکەسێک بیەوێت بگەرێتەوە. بۆ پەیوەندی کردن بە کۆنسوڵخانەکە نامە بۆ وەتس ئاپی 79652673377+
بەپێی سەرچاوەکان کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕوس – پۆڵەندا نزیکەی 16 بۆ 17 هەزار کەسن، لەو ژمارەیەش 8 هەزار کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە ئیستادا حکومەتی عێراق لە هەوڵدانەیە بۆ گێرانەوەی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بێنەوە .