سەرۆكی بێلاڕووس ئامۆژگاری كاربەدەستانی پۆڵەندا دەكات و دەڵێت” كۆچبەرە كوردەكان بێ هیوا مەكەن ئەوان شەڕڤانن و ئەزموونی جەنگیان هەیە ناچارن بەرگریی لە خۆیان بكەن.

سەرۆكی بێلاڕووس ئەلێكسەندەر لۆكاشینكۆ ئامۆژگاری یەكێتیی ئەوروپا دەكات كە نەكەن بیر لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بێلاڕووسدا بكەنەوە بەتایبەت بڕینی پردی گەیاندنی كەل و پەل و غاز بۆ ئەوروپا.

لۆكاشینكۆ لەبارەی تۆمەتەكانی پۆڵەندا كە دەڵێت، هەواڵگری بێلاڕووس كۆچبەرانی چەكداركردووە، روونیكردەوە ئەو هەواڵانە راست نین بە هەموو شێوەیەك رێوشوێنی فەڕمی دەگرنەبەر بۆ رەتدانەوەی ئەم هەواڵانە.

دەشڵێت، درێژایی سنوور گیراوە، هیچ جۆرە چەكێك نەدراوە بە كۆچبەران، بەڵام لەوێ كۆچبەری كورد هەن، كوردەكان خۆیان شەڕڤانن و ئەزموونی باشی جەنگییان هەیە، هێزەكانی پۆڵەنداش كۆچبەرانیان بێ هیواكردووە، بۆیە بیر لە بەرگریكردن لە خۆیان دەكەنەوە.