ڕاگه‌یاندنكاری لوبنانی” جۆ خولی” كه نیشته‌جێیه له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له ئینستگرام ئاشكرای كرد هاوڕه‌گه‌ز بازه.
له به‌شێك له دیمانه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی “رصیف22” جۆ باسی له‌وه كردوه له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌ستی به‌وه كردوه جیاوازتره به‌راورد به كوڕه هاوڕێكانی كه ئاره‌زووی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێلی یاریان كردوه.
جۆ ده‌ڵێت” له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا هه‌وڵی ئه‌وه‌مدا به‌جۆرێك خۆم پیشان بده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم ڕازی ببن لێم و ترسم هه‌بوو له ده‌وروبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه نه‌مزانیوه هاوڕه‌گه‌ز بازم به‌ڵام هه‌موو كات هه‌ستم به‌وه ده‌كرد جیاوازترم له هاوڕێكانم و ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی ئاساییه چونكه مرۆڤ چۆن ناتوانێت خۆی ڕه‌نگی چاو و درێژی باڵای دیاری بكات به هه‌مان شێوه توانای دیاریكردنی ڕه‌گه‌زی خۆی نییه.