پاش هاتنی لێشاوێکی گەورە لە کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ سەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و دروست بوونی پشێوی و کارەساتێکی گەورەی مرۆیی، دوو ڕێکخراوی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، لە پلانیاندایە بە ڕێبکەون بۆ سەر سنوورەکان و لەگەڵ خۆیاندا بەشێک لە پەنابەرە نایاساییەکان بهێننەوە بۆ ئەڵمانیا وەک دەستپێشخەریەک بێت، بۆ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا تاوەکو ژمارەیەک پەنابەر وەربگرن.
هەردوو ڕێکخراوی “زيبروكه دويتشلاند/ Seebrücke Deutschland” و”ليف نون واند بيهايند/ LeaveNoOneBehind” داوایان لە وەزارەتی ناوخۆیی وڵاتەکەیان کردووە کارئاسانی بکات بۆ هێنانەوەی کۆچبەرەکان و هاوکاریان بکات لەگەشتن بۆ بەسەر سنورەکانی پۆڵەندا و بیلا ڕووسیا.
هەرچەندە حکومەتی ئەڵمانیا بە فەرمی ڕێگەی نەداوە بە ڕۆیشتنی کاروانی دوو ڕكخراوەکە، بەڵام وابڕیارە رۆژی چوار شەمە ١٢/١٠/٢٠٢١ دوو ڕێکخراوەکە هاوکاری بگەیەین بە کۆچبەرەنایاساییەکان و کارئاسانی بکەن بۆ هێنانەوەی بەشێک لەو کۆچبەرانەی کە لە بارودۆخێکی سەختی ژیاندان.