هەواڵگری تورکی و هێزە هاوپەیمانەکانی لە قەزای ڕاجوو لە باشوری عەفرین، بەهۆی فێرکردنی زمانی کوردی دوو ژن دەڕفینێت.

بەپێی سەرچاوەیەک  میتی تورکی MIT هەردوو مامۆستا ” هێڤین ئەحمەد و جیهان محمد ” دەستگیردەکات، بەهۆی فێرکردنی زمانی کوردی. بەپێێ سەرچاوەکە یەکێک لە ژنەکان بە بەکەفالەتی ١٥٠٠ لیرەی تورکی ئازدکراوە ، بەڵام ئەوەی دیکە تاوەکو ئیستا هیچ سۆراغێکی نییە.

بەپێی شایەت حاڵەکان میتی تورکی دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی چەندین کەس بە تۆمەتی ناڕاست تەنها بۆ بەدەست خستنی بڕێک پارە لە خێزانی گیراوەکان.