یەکێتی ئەوروپا داوا لە پۆڵەندا دەکات، ڕێگا بەکۆچبەرانی سەر سنوری وڵاتەکەی بدات، بچنە وڵاتانی ئەوروپا.

بە گوێرەی هەوڵێک کە لە ئاژانسێکی نەمساویدا بڵاوکراوەتەوە، نیوەرۆی ئەمرۆ یەکێتی ئەوروپا داوای لە پۆلۆنیا کردووە، ڕێگا بە کۆچبەران بدەن بپەڕنەوە، تاوەکو پۆلۆنیا بە هاوکاری یەکێتی ئەورپی ناویان تۆماربکرێت و داواکاری پەناهەندەیی یان لێ وەرگیرێت.

لەهەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پیویستە بە زووی رێکارەکان ئەنجام بدرێت بۆ ڕێگر بوون لە دروست بوونی کارەساتێکی مرۆی گەورەتر.