وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکی فەرمیدا داوای سڕینەوەی کلیپەکەی هەڵکەوت زاهیر دەکات

لە نووسراوێکی شێروان خورشید، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان کە ئەمرۆ (دووشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١)دەرچووە، تیایدا هاتووە، ” ڤیدیۆ کلیپێک بەناوی مەدرەسە بڵاوکراوەتەوە کە کۆمەڵەکەسێک لەنێو هۆڵیکی خوێندن گۆرانی دەڵێن  و ناوەرۆکەکەی وێنەیەکی نەرێنی لەبارەی پرۆسەی خوێندن نیشان دەدات ، هەروەها بەشێوەیکی نەشیاو وێنەی مامۆستا دەکات، کە ئەمەش دوورە لە واقعی قوتابخانە و هۆڵەکانی خوێندن. ”

هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە ، ” ئەوە پێچەوانەی مادەی سێیەم، لە برگەی سێیەم لە ڕێنوێنی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی  ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان”.

لەنووسراوەکەدا داوا دەکرێت  گشت میدیا بیستراو و بینراوەکان ئاگادارکراونتەوە خۆیان لەپەخشکردنی ئەو کلیپە بەدووربگرن . هەروەها داوادەکرێت ڤیدیۆ کلپەکە بسڕدرێتەوە ئەگەرنا خۆیان ناچار دەبن بە سڕینەوەی.