وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بەگۆرینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ( دووشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١)
ڕایگەیاند، ” یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل پڕۆژەی هەرێمی کوردستانە و دەمانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ ستانداری جیهانی بگونجێت، دواتر هاتوچۆی گشتی عێراقیش هاتنە سەرخەت و وەزیری ناوخۆی عێراقیش پشتگیری کردین و هەردوولا لەسەر شێوازی تابلۆکان ڕێککەوتین” .
شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا گرێبەستیان ئەنجامداوە و لەچەند مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بەگۆڕینی تابلۆکان .